نەخۆشخانەی مەریەمانە
نەخۆشخانەی مەریەمانە لە ساڵی 2020 لە لایەن كەنیسەی كلدانیی كاسۆلیكی، بە پاڵپشتیی هاوبەشە ناوەخۆی و دەرەكی و نێودەوڵەتییەكان دامەزراوە، بۆ ئەوەی ببێتە دامەزراوەیەكی تەندروستیی پێشەنگ لە بواری پەرەپێدانی تەندروستی لە كوردستان و عێراق، خزمەتگوزارییەكانی بەبێ جیاوازی پێشكەشی هەمووان دەكات.
نەخۆشخانەكە ناوی خاتوو مەریەمی پاكیزەی هەڵگرتووە: هەوڵ دەدەین لەژێر ڕۆشنایی پەیامی كەنیسەدا بژین و لە ڕێگای پێشكەشكردنی هیوا و ئومێددا یارمەتی چاكبوونەوەی نەخۆشەكان بدەین. خزمەتگوزاری و چارەسەری تەندروستیی هەر تاكێك، دەكەوێتە ژێر چاودێریی ئێمە. بە گیانێكی كاركردنی كاسۆلیكی و داوای یەكسانی لە خزمەتكردنی هەمووان بەبێ جیاوازی، هاوكاری و پاڵپشتیی هەموو كەسێك دەكرێت، بەتایبەتیش هەژاران و لێقەوماوان و هەموو ئەوانەی توانایان نییە گوزارشت لە خۆیان بكەن.