گەڕانێك بەناو نەخۆشخانەدا

​​نەخۆشخانەی مەریەمانە پێشوازی لە گەڕانە دەورییەكان بەناو ڕاڕەوەكانی نەخۆشخانەدا دەكات، ئەمەش دەرفەت بۆ گەڕیدەكان دەڕەخسێنێ كە لەناو ئەزموونی ڕاستەقینەی نەخۆشخانەكەدا بژین و لە نزیكەوە چاویان بە هێڵە سەرەكییەكانی خزمەتگوزارییەكانی نەخۆشخانەكە بكەوێ

دەكرێ گەڕانەكان ڕێك بخرێن بۆ:

  • ​​Iقوتابخانەەكانی ناوەندی و ئامادەیی.
  • قوتابیانی زانكۆ و پەیمانگاكان.
  • ئەو ڕێكخراو و گرووپانەی گرنگیی بە بواری خزمەتگوزارییە تەندروستییە گشتگیرەكان دەدەن لە نەخۆشخانەكان، یان هەندێ لەو كۆمپانیایانەی حەز دەكەن فەرمانبەرەكانیان بنێرن بۆ ئەنجامدانی پشكنینی دەوری.
  • ئەو خانمە دووگیانانەی ئامادەكاریی بۆ لەدایكبوونی منداڵەكانیان دەكەن.

دەشێ گەڕانەكان، ئەمانە بگرنەوە:

سەردان: هۆڵەكانی نەخۆشخانە، نووسینگەكانی كارگێڕی، هۆڵی كۆبوونەوەكان، بەشی لەدایكبوون، نۆڕینگەكانی دەرەوە و كافتریا. سەرەڕای ئەوەش پێشكەشكردنی كورتەیەك لەبارەی خزمەتگوزارییەكان، بەشە تەندروستییەكانمان، ئەو سیستەمە زانیارییەی نەخۆشخانە لەسەری دەڕوا (بۆ فێرخوازانی تەكنەلۆژیای زانیاری).

هەر گەڕانێك نابێ لە (20) سەردانكەر زیاتر بێت و كاتەكەشی نابێ لە 30-45 خولەك زیاتر بخایەنێت.