ژووری سەربەخۆی یەك قەرەوێڵەیی

لە نەخۆشخانەی مەریەمانە، ژووری سەربەخۆی یەك قەرەوێڵەیی هەیە، لەگەڵ گەرماوی تایبەت. ژووركە دیزاینێكی جوانی بۆ كراوە و نوێترین ئامێر و قەرەوێڵەی هەڵبژاردەی نەخۆشخانەكانی لێیە، كە بەتایبەت بۆ چاودێریكردن و گرەنتی و سەلامەتیی نەخۆش دروست كراوە.

بۆ خزمەتكردنی نەخۆش و گرەنتیی ئاسوودەییان، هەموو ژوورێك ئەمانەی تێدایە:

  • تەلەفزیۆن و ئامێری كۆنتڕۆڵ
  • دۆڵاب لە تەنیشت قەرەویڵەكە
  • مێز
  • قەنەفە بۆ دانیشتنی سەردانكەران
  • تۆڕی ئینتەرنێت (WI fi)

هۆڵی تایبەت

لە نەخۆشخانەی مەریەمانە، هۆڵی VIP هەیە، كە ڕووبەرێكی تەواو ئامادەكراوی پێشوازیكردنی تێدایە، لەگەڵ ژوورێك كە چێشتخانە و قەرەوێلەیەكی بۆ هاوەڵی نەخۆش تێدایە، دوو گەرماوی تێدایە و ژووری نەخۆش جیاوازە و چەند تایبەتمەندییەكی هەیە.

ئەم هۆڵە بۆ خزمەتی ئەو كەسانەیە كە ئارەزوویانە زیاتر بمێننەوە و تایبەتمەند و سەلامەت بن.

هۆڵی سەرۆكایەتی

بۆ ئەوانەی ئارەزوو دەكەن ئاسوودەیی و تایبەتمەندییەكی نایاب تێكەڵی یەكتر بكەن، نەخۆشخانەی مەریەمانە هۆڵی سەرۆكایەتیتان بۆ دەستەبەر دەكات، كە ڕووبەرێكی تەواو ئامادەكراوی پێشوازیكردنی تێدایە، لەگەڵ ژووری ژیانكردن، چێشتخانە، قەنەفەی چەرپایی ئاسوودەبەخش بۆ تاكەكانی خێزان، دوو گەرماو و ژووری جیاوازی نەخۆش. هەموو ئەمانە بەوپەڕی تایبەتمەندییەوە دابین كراون.

لە كاتی مانەوەت لە نەخۆشخانە، ژەمی خواردنت بۆ ئامادە دەكرێت بەو جۆرەی كە پزیشكەكەت یان تیمی پسپۆری خواردن دیاریی دەكەن، ئەگەر داواكارییەكی تایبەتت هەیە، یان ئەگەر هەستیاریت بە خواردنێك هەیە، یان ئەگەر بەهۆی پابەندیی ئایینی و كولتوورییەوە جۆری خواردنەكانت دیاریكراون، تكایە ئەو پەرستارە ئاگادار بكەوە كە چاودێریی تەندروستیت دەكات، بۆ ئەوەی داواكارییەكانت تۆمار بكات و بە خۆشحاڵییەوە جێبەجێی بكەین. ئەگەر پێویستت بە ڕاوێژ هەیە سەبارەت بە جۆری خواردنەكانت، داوا لە پەرستاری چاودێرت بكە كە چاوپێكەوتنت لەگەڵ یەكێك لە ئەندامانی تیمی شارەزای خۆراك بۆ ڕێك بخات.