بەشی چاودێریی ناكامان و تازەلەدایكبووان

ئەم بەشە تایبەتە بە چاودێریی چڕی ناكامان و تازەلەدایكبووان، شەش دایەنگە و دوو ئامێری بووژانەوەی منداڵانی لێیە.

لەلایەن پزیشكێكی پسپۆر لە بواری تازە لەدایكبووان بەڕێوە دەبرێت، لەگەڵ: پەرستاری ئافرەت، شارەزایەكی تەكنیكی چارەسەری هەناسەدان و شارەزایەكی بواری خۆراك، كە هەموویان پسپۆرن و بەدرێژایی ڕۆژ و هەموو ڕۆژێكی هەفتە چاودێریی دۆخی نەخۆشەكان دەكەن.