بەشی ئافرەتان و منداڵبوون:

ئەم بەشە پێنج ژووری لەیەكتر جیا (سەربەخۆ) دەگرێتەوە، قەرەوێڵەیەكی هەیە، كە هەموو جۆرەكانی نوێترین ئامێری پێویستی بۆ دانراوە، لەگەڵ ئامێری بووژانەوەی منداڵ

لە ئاستێكی بەرزدا چاودێریی دەكرێت، خزمەتگوزارییەكان ڕۆژانە 24 كاتژمێر پێشكەش دەكرێن، لەگەڵ ئامادەبوونی مامانی ڕاهێنراو و شارەزا، كە باشترین ڕاهێنانیان پێ كراوە. پزیشكی پسۆری ئافرەتان و منداڵبوونی شارەزا OBGYN و لێهاتوو بە نۆرە.

بەشی ئافرەتان و منداڵبوون، لە تەنیشت هۆڵەكانی نەشتەرگەریی تایبەت بە لەدایكبوون و نزیك یەكەی چاودێریكردنی ناكامان و تازەلەدایكبووانە، ئەمەش وا دەكات كە هەموو لەدایكبوونەكان سەلامەت بن و مامەڵەكردن لەگەڵ هەر كاردانەوە و كاریگەرییەك ئاسان بێت.

پاككردنەوە، ڕێوشوێنەكانی سەلامەتی و باشترین خزمەتگوزاری، لەگەڵ ئەو خۆشەویستییەی كارمەندە پزیشكییە دەستڕەنگینەكانمان پێشكەشی نەخۆشەكانی دەكەن.