كۆمەڵێك ڕێنمایی، كە بەپێی توانا مانەوەت لە نەخۆشخانە ئاسان و ئاسوودەبەخش دەكەن:

​بەكارهێنانی ئامێرە كارەباییەكان

وەكو پابەندبوون بە پێوەرەكانی سەلامەتی، لە نەخۆشخانە ڕێگا بە بەكارهێنانی ئامێرە كارەباییە تاكەكەسییەكان نادرێ، جگە لە شاحینەی مۆبایل. ئەگەر نەتتوانی ئەو ئامێرانە بێنی كە بە پاتری و بارگاوی كار دەكەن و ناچار بووی هەندێ ئامێری كارەبایی بێنی بۆ كاتی مانەوەت لە نەخۆشخانە، بۆ نموونە: مەكینەی ڕیشتاشین، وشككەرەوەی قژ، یان ڕادیۆ و… تكایە لە كاتی هێنانیان بەكاریان مەهێنە تا لە لایەن بەشی ئەندازەوە پشكنینیان بۆ دەكرێ و ڕەزامەندییان لەسەر دەدرێ. داوكارییەكەش لە ڕێگای پەرستاری بەرپرس لە خۆت، یان سەرپەرشتیاری بەشەكەتەوە پێشكەش بكە.

سیستەمی بانگكردنی پەرستاران

هەموو قەرەوێلەیەك سیستەمی بانگكردنی پەرستارانی هەیە. هەروەها وایەری هەڵواسراوی ڕاكێشان لە نزیك توالێتەكان هەیە، بۆ ئەوەی ئەگەر لە كاتی مانەوەت لە گەرماو پێویستت بە یارمەتی بوو، بتوانی بانگی پەرستارەكان بكەی.

سەلامەتیی لە كاتی ئاگركەوتنەوە

كارمەند و نەخۆشەكان بە یەكەوە بەرپرسیارێتیی ئەخلاقی و مەعنەوییان لەسەرە لەوەی ژینگەی نەخۆشخانە خاڵی بكەن لەو هۆكارانەی دەبنە هۆی ئاگركەوتنەوە و ئەنجامدانی كاری پێویست لە كاتی ئاگركەوتنەوە، بۆیە ئێمە ماوە ماوە ڕاهێنانی سەلامەتی و دووربوون لە ئاگر ئەنجام دەدەین.

ئەگەر گوێت لە دەنگی ئاگركوژێنەوە بوو یان بینیت، تكایە ئاگادار بە.

مەترسە.

هەموو كاروبارە تایبەتییەكانت بەجێ بهێڵە و بۆ سەلامەتیی خۆت گوێ لە ڕێنمایی كارمەندەكان بگرە.

بەرزكەرەوەی كارەبایی بەكار مەهێنە.

لە كاتی گەیشتن بە ژوورەكەت لە نەخۆشخانە، نزیكترین دەرچە و دەرگا بدۆزەرەوە