بەشی نەشگەرگەریی بۆرییەكانی میز

سەنتەرەكە لەژێر سەرپەرشتیی پزیشكە پسپۆرەكانی بۆرییەكانی میزە، كە شارەزاییەكی زۆریان لەم بوارە هەیە.
سەنتەرەكە شەو و ڕۆژ خزمەتگوزارییەكانی پێشكەش دەكات و هەموو جۆرە نەشتەرگەرییەكی بۆرییەكانی میز ئەنجام دەدات، لەوانەش:

  1. لابردنی گرێیەكان و فرەكیسیی گورچیلە و بۆری میز و میزڵدان بە نازوور
  2. نەشتەرگەریی پڕۆستات بە لێزەر و نازووری ناوەكی
  3. شكاندنی بەردی گورچیلە و بۆری میز و میزڵدان
  4. نەشتەرگەریی چاككردنەوەی پەردەی میزڵدان، هێلكەی دانەبەزیو، دەوالیی هێلكە گون و فتق
  5. چارەسەری شێواوییە زگماكییەكانی گورچیلە و بۆریی میز و میزڵدان و میزەڕۆ