نەخۆشخانەی مەریەمانە

نەخۆشخانەی مەریەمانە لە ساڵی 2020 لە لایەن كەنیسەی كلدانیی كاسۆلیكی، بە پاڵپشتیی هاوبەشە ناوەخۆی و دەرەكی و نێودەوڵەتییەكان دامەزراوە، بۆ ئەوەی ببێتە دامەزراوەیەكی تەندروستیی پێشەنگ لە بواری پەرەپێدانی تەندروستی لە كوردستان و عێراق، خزمەتگوزارییەكانی بەبێ جیاوازی پێشكەشی هەمووان دەكات.

نەخۆشخانەكە ناوی خاتوو مەریەمی پاكیزەی هەڵگرتووە: هەوڵ دەدەین لەژێر ڕۆشنایی پەیامی كەنیسەدا بژین و لە ڕێگای پێشكەشكردنی هیوا و ئومێد یارمەتی چاكبوونەوەی نەخۆشەكان بدەین. خزمەتگوزاری و چارەسەری تەندروستیی هەر تاكێك، دەكەوێتە ژێر چاودێریی ئێمە. بە گیانێكی كاركردنی كاسۆلیكی و داوای یەكسانی لە خزمەتكردنی هەمووان بەبێ جیاوازی، هاوكاری و پاڵپشتیی هەموو كەسێك دەكرێت، بەتایبەتیش هەژاران و لێقەوماوان و هەموو ئەوانەی توانایان نییە گوزارشت لە خۆیان بكەن.

بەهاكان

بەرپرسیارێتیی یەكەمی ئێمە، ژیانی نەخۆشەكانمان و سەلامەتیی خانەوادەكانیان و هەموو ئەو كەسانەیە كە لە خزمەتگوزارییە نایابەكانی نەخۆخانەكەمان سوودمەند دەبن، كە بە لێهاتوویی و شارەزاییەوە، لەگەڵ ئەوپەڕی خۆشەویستی و سۆز و ڕێزی مرۆییەوە بەبێ جیاوازی پێشكەشتان دەكرێت.

بەرپرسیارێتیی دووەممان هەموو فەرمانبەر و كارمەندە پزیشكییەكانمانن، كە بەهۆی ئەوانەوە دەتوانین چاودێرییەكی نایاب پێشكەشی نەخۆش و سەردانكەرانمان بكەین. كار دەكەین بۆ پشتگیری و پارێزگاریكردنی ڕێزی كارمەندەكانمان و داننان بە شارەزاییان و لەبەرچاوگرتنی ئەرك و ماندووبوونیان لە نەخۆشخانە. پشتگیری هەموو ئەوانەش دەكەن كە یارمەتیدەرمانن بۆ خزمەتكردنی كەسانی دی، لە ڕێگای گەشەپێدانی پیشەییانە و تاكەكەسییانەی كارمەندەكانمان.

بەرپرسیارێتیی سێیەممان كۆمەڵگاكەمانە، ئێمە باوەڕمان وایە كە بەرپرسیارێتییەكانمان بۆ دەرەوەی چوارچێوەی نەخۆشخانە درێژ دەبێتەوە بەرەو كۆمەڵگاكەمان، بەتایبەتییش بەرەو كەسانی هەژار و ئەوانەی پێویستییان بە ئیمەیە.

دوا خاڵیش كە دواهەمینیان نییە، بەرپرسیارێتیمانە لەبارەی ئایندە، كار دەكەین بۆ ئەوەی ببینە بریكارێكی دەستپاكی سەرچاوەكانمان، بۆ ئەوەی پەیامەكەمان بە بەرپرسیارێتی و پێشكەشكردنی خزمەتكردنی كۆمەڵگا بگاتە نەوەكانی داهاتوو.

Core Principles

نەخۆشخانەی مەریەمانە دان بە تاكێتی هەر كەسێكدا دەنێت: (نەخۆش، كارمەندی پزیشكی، دانیشتوانی ناوەخۆ و خانەوادەكانیان). هەموو مرۆڤێك دروستكراوی خوایە و شایانی ڕێزگرتنە، بەبێ لەبەرچاوگرتنی جیاوازیی ڕەگەز و بیروباوەڕ و ئایین و بارودۆخی ئابوورییش.

نەخۆشخانەی مەریەمانە پابەندە بە تەواوكردنی ئامانجەكانی بەشێوەیەكی سەركەوتووانە، بەو شێوەیەی پەیامەكەمان دەیسەپێنێ.

لە نەخۆشخانەی مەریەمانە، هەوڵ دەدەین بۆ چەسپاندنی ئامانج و بەها باڵاكان، لەسەر ئاستەكانی كەسی، گیانی، پیشەیی و دامەزراوەیی و هەوڵدان بۆ بەدیهێنانیان..

نەخۆشخانەی مەریەمانە پابەندە بە بەكارهێنانی لێهاتوویی و ڕەوشتیی لە سەرچاوەكانی ڕێكخستن و ماددە و دارایی و لایەنە مرۆییەكانی ژێر چاودێریی خۆی.

پەیام

نەخۆشخانەی مەریەمانە، دامەزراوەیەكی چارەسەریی سەر بە ئیبارشییەی هەولێری كلدانیی كاسۆلیكییە، ئامانجی ژیاندۆستیی پەیامی گەورەمان مەسیحی بەخشەری چارەسەرییە، لە ڕێگای بەخشینی هیوا و ئومێد، خزمەتگوزاریی تەندروستی و چارەسەریی بۆ هەموو تاكێك كە دەكەوێتە ژێر چاودێریی ئێمە، بە گیانێكی كاركردنی كاسۆلیكی و داوای یەكسانی لە خزمەتكردنی هەمووان بەبێ جیاوازی، هاوكاری و پاڵپشتیی هەموو كەسێك دەكرێت، بەتایبەتیش هەژاران و لێقەوماوان و هەموو ئەوانەی توانایان نییە گوزارشت لە خۆیان بكەن.

ڕوانگە

نەخۆشخانەی مەریەمانە و تیمی كاركردنەكەی، جەخت لەسەر خزمەتكردنی بەردەوام دەكەنەوە بۆ باشكردنی تەندروستی و ژیانی هەموو كەسێك لە كۆمەڵگا، لە ڕێگای بەرنامەیەكی تایبەت و لەپێناوی:

  • كارگێڕیی چاودێری و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری.
  • هاوبەشی و هاریكاریی كۆمەڵگایی و نێودەوڵەتی.
  • بانگهێشتی چاودێریی تەندروستی بۆ هەموو ئەو كەسانەی پێویستیانە.