بەشی فریاكەوتن
ئەم بەشە شەو و ڕۆژ و بە درێژایی هەموو ڕۆژەكانی هەفتە كار دەكات و چاودێرییە سەرەتاییەكان بۆ ژمارەیەكی زۆر نەخۆشی و شۆك و هەموو ئەو حاڵەتانە دەكات كە پێویستییان بە چاودێری بەپەلە هەیە.
بەشەكە دەروازەیەكی تایبەتی هەیە، كە نەخۆش هەر كاتێك پێویستی بێ و بیەوێ، دەتوانێ بەبێ هیچ گرفت و دواكەوتنێك پێی بگات.
بەردی بناغەی بەشی فریاكەوتن، ئەو فەرمانبەرانەی بەشەكەن، كە شارەزاییەكی زۆریان هەیە و توانای هەڵسەنگاندن و دیاریكردنی حاڵەتە لەپێشینەكانیان هەیە، بەپێی پێویستیی كلینیكی.