تاقیگە پزیشكییەكان
پابەندین بە پشكنینە تاقیگەییە خێرا و باوەڕپێكراوەكان، بەو جۆرەی كە پزیشكانی پسپۆر و پەیوەست بە كارەكە پێویستییانە و پارێزگاریی لە تەندروستیی نەخۆشەكان دەكەن.
خزمەتگوزاریی تاقیگەكانمان بە گرەنتیی پێشكەش دەكەین، لە ڕێگەی ئەنجامدانی پشكنینی پێویست بۆ ئەو كەسانەی بۆ كاتێكی دیاریكراو و گونجاو پشكنینەكانیان دەوێت، لەگەڵ پابەندبوون بە ئەنجامێكی وردی تاقیگەیی و باوەڕپێكراو. بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجەش، تاقیگەیەك بە هەموو ئامێر و كەرەستەیەكی پێشكەوتوو و باوەڕپێكراو ئامادە كراوە.
ئامادەین ژمارەیەكی زۆر پشكنینی پزیشكی، بۆ پزیشك و نەخۆشەكانمان بكەین، لەم بوارانەی خوارەوە:
– نەخۆشییەكانی خوێن (شیكاریی خوێن و خزمەتگوزارییەكانی بانكی خوێن)
– كیمیای زیندەیی و كلینیكی و هۆڕۆمۆنات
– بەرگری و هەستیاری
– ڤاكسینی هەوكردن
– مایكڕۆبایۆلۆژیی كلینیكی و شانەزانی
هەموو تاقیكردنەوەكان، لە ڕووی كوالێتییەوە ڕۆژانە چاودێریی دەكرێن.