گەڕانێك بەناو نەخۆشخانەدا
نەخۆشخانەی مەریەمانە پێشوازی لە گەڕانە دەورییەكان بەناو ڕاڕەوەكانی نەخۆشخانەدا دەكات، ئەمەش دەرفەت بۆ گەڕیدەكان دەڕەخسێنێ كە لەناو ئەزموونی ڕاستەقینەی نەخۆشخانەكەدا بژین و لە نزیكەوە چاویان بە هێڵە سەرەكییەكانی خزمەتگوزارییەكانی نەخۆشخانەكە بكەوێ
دەكرێ گەڕانەكان ڕێك بخرێن بۆ:
- Iقوتابخانەەكانی ناوەندی و ئامادەیی.
- قوتابیانی زانكۆ و پەیمانگاكان.
- ئەو ڕێكخراو و گرووپانەی گرنگیی بە بواری خزمەتگوزارییە تەندروستییە گشتگیرەكان دەدەن لە نەخۆشخانەكان، یان هەندێ لەو كۆمپانیایانەی حەز دەكەن فەرمانبەرەكانیان بنێرن بۆ ئەنجامدانی پشكنینی دەوری.
- ئەو خانمە دووگیانانەی ئامادەكاریی بۆ لەدایكبوونی منداڵەكانیان دەكەن.
دەشێ گەڕانەكان، ئەمانە بگرنەوە:
سەردان: هۆڵەكانی نەخۆشخانە، نووسینگەكانی كارگێڕی، هۆڵی كۆبوونەوەكان، بەشی لەدایكبوون، نۆڕینگەكانی دەرەوە و كافتریا. سەرەڕای ئەوەش پێشكەشكردنی كورتەیەك لەبارەی خزمەتگوزارییەكان، بەشە تەندروستییەكانمان، ئەو سیستەمە زانیارییەی نەخۆشخانە لەسەری دەڕوا (بۆ فێرخوازانی تەكنەلۆژیای زانیاری).
هەر گەڕانێك نابێ لە (20) سەردانكەر زیاتر بێت و كاتەكەشی نابێ لە 30-45 خولەك زیاتر بخایەنێت.